zagros news agency

“فارس عیسا” پێشوازی لە شاندێکی پارتی هێڵی نیشتمانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی خۆیدا، پێشوازی لە شاندێکی پارتی هێڵی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز “عەزیز ئەلروبەیعی” ئەمینداری گشتی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتی و ئەو ئاستەنگانە کرا، کە ڕووبەڕووى عێراق دەبێتەوە ، لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی ئێستادا.

هەروەها هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی ڕاستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی کرد، بەتایبەتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بۆ ڕەنگدانەوەی قەبارەی ڕاستەقینەی پارت و هێزە سیاسییەکان، و بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتیی سیاسی دادپەروەرانە.

لە میانی دیدارەکەدا، شاندى ميوان وەرەقەیەکی دانوستانیان پێشکەش کرد، کە تیایدا کێشە سەرەکییەکانی یاسای ئێستای هەڵبژاردن و هۆکارەکانی پشت داواکارییەکانی پارتەکەیان بۆ هەموارکردنەوە خستەڕوو.

شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم وەرەقەیە لەگەڵ زوربەى لایەن و هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا باس کراوە .

لای خۆیەوە، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕوانگەی حکومەتی هەرێم بۆ یاسای هەڵبژاردن ڕوون کردەوە، جەختی کردەوە لە پاڵپشتیکردنی هەر هەوڵێک، کە ببێتە هۆی بتەوکردنی بناغەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری، هەروەها هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە پێویستیان بە پێداچوونەوە هەیە، لە پێش هەموویانەوە یاسای هەڵبژاردن، کە ئەنجامێکی نەرێنی بەرهەمهێنا و بووە هۆى دروستکردنی نایەکسانییەکی نادادپەروەرانە، لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، لە نێوان ناوچەێک و ناوچەێکى دیکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین

قایمقامى ناوەنديی هەولێر: لە ٢٠٢٤ بڕی ١٠٥ تۆن دەرمان و ١٥٩ تۆن کاڵای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

دڵشاد