zagros news agency

لە فەرەنسا بەهۆی گەرماوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا

 

شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا کردووە، بە جۆرێک کە لە ساڵی 1947ەوە گەرمای لەم شێوەیە لە ناوچەکەدا تۆمار نەکراوە. ئەم دۆخە نائاساییە بەرپرسانی وڵاتەکەی ناچار کردووە ڕێکاری بەپەلە و توند بگرنەبەر.

لە چوارچێوەی ڕێکارە خۆپارێزییەکانی حکومەتی فەرەنسا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، تا ئێستا 1342 قوتابخانە و ناوەندی زانستی و خوێندن لە سەرانسەری وڵاتدا داخران. هاوکات لە ژمارەیەکی زۆر لە هەرێمەکانی فەرەنسا ئاگادارکردنەوەی سوور (بەرزترین ئاستی مەترسی) ڕاگەیەندراوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی بەرپرسانی فەرەنسا، بەهۆی کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم گەرمایەوە تا ئێستا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەنێو قوربانییەکاندا منداڵ و کەسانی بەساڵاچوو هەن.

لە ئێستادا پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی فەرەنسا گەیشتووەتە 41 پلەی سیلیزی و پێشبینی دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە ئەوروپای ڕۆژئاوا ژمارەی پێوانەیی نوێ بشکێنن و زیاتریش بەرز ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

51%ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

یاسین

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا ڕاگەیاند

سەڵاح

ئیبراهیم ئامێدی:کارێ مە ل بەغدا ڤەگەراندنا شایستێن دارایی یێن خەلکێ کوردستانێ نە

سەڵاح