zagros news agency

باسێلۆنا پلانێکی کۆن دەخاتە نێو گرێبەستی ئەلڤارێز

لەم مێرکاتۆی هاوینەدا چاوەکان بەشێکیان لەسەر گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینین بۆ یانەی بارسێلۆنا،کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری یاریزانەکە بێت،بەڵام ڕۆژنامەکان ئەمڕۆ پلانێکی یانە کەتەلۆنیەکەیان ئاشکرا کرد بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە،پێشتریش بەو شێوەیە توانویانە لیڤاندۆڤسکی بگوازنەوە یانەکە.

ئەلڤارێز بە ئاشکرا ڕایگەیاند ویستی جێهێشتنی یانەکەی هەیە،ئەمەش پلانێکی بارسێلۆنا بووە،کە پێشتر لە ساڵی 2022 بەکاریانهێنا،کاتێک لیڤاندۆڤسکی لەبەردەم میدیاکان وتی؛من لە بایرن کۆتاییم پێهاتووە،بۆ بەردەوامیم دەبێت لێرە بڕۆم و حەز دەکەم لەیانەیەکی دیکە یاری بکەم.

ئێستاش هەمان بارودۆخە لەگەڵ ئەلڤارێز،بارسێلۆنا لەبەر ڕازی نەبوونی ئەلەتیکۆ مەدرید فشاری کردوە لەیاریزانەکە تاکو لەبەردەم میدیاکان بەو شێوەیە قسە بکات و یانەکەی ناچار بکات بە گەرمی بێنە نێو گفتوگۆی گواستنەوە،نەک بەو سارد و ناڕازیەی پێشتر.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ناپۆلی لەگەڵ دوو یانەکەی مانچێستەر کەوتە گفتوگۆ

یاسین

‎لوکا مۆدریچ لە سەریدا دووچاری پێکان بووە

گوران

تۆپی پێی ئیتاڵیا دەکەوێتە بەردەم ساختەکاری ناوبژیوانان

یاسین