zagros news agency

رۆژێک پێش وەرگرتنەوەی بڕوانامەکەی گیانی لەدەستدا

ڕۆژێک پێش وەرگرتنی بڕوانامەکەی،  خنکان کۆتایی بە ژیانی قوتابییەک هێنا لە ئۆردۆ .
قوتابی “زەکینور کاتشار” (١٧ ساڵان) دوای ئەوەی لە کاتی مەلەکردندا لە دەریای ویلایەتی ئۆردۆ لە باکووری تورکیا خنکا، گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە کەناراوی ئەکیازی لە قەزای ئاڵتن ئۆردۆ ڕوویدا، کاتێک زەکینور بە مەبەستی گەشت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش چووە ناو دەریاکە، بەڵام دوای ماوەیەک لەناو ئاوەکەدا تووشی کێشە بوو و خنکا.
دوای ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان، تیمەکانی فریاکەوتن، پۆلیس و بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. توانییان کچەکە لە دەریاکە بهێننە دەرەوە و فریاگوزاری سەرەتایی لەسەر کەناراوەکە بۆ بکەن، پاشان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی ئۆردۆ، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی، گیانی لەدەستدا.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەکینور قوتابی پۆلی یازدەیەم بووە لە قوتابخانەی پیشەیی و تەکنیکی ئاڵتن ئۆردۆ ئەتاتورک، و خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر بڕوانامەی قوتابخانەکەی وەربگرێت، بەڵام پێش ئەوەی خۆشییەکەی ببێتە مەرگ و کارەسات.
خەم و پەژارە باڵی بەسەر بنەماڵە، هاوڕێ و هاوپۆلەکانیدا لە قوتابخانە کێشا، لە لایەکی تریشەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەستپێکردووە

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ باسی ڕاپه‌ڕینی 1991 ده‌كات

یاسین

پرێمەرلیگ.. نکۆنکۆ بووە فریادڕەسی چێڵسی و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنیایی ده‌داته‌ زانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر

سەڵاح