لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر ئوردن ڕایگەیاند کە هێرشبەر تەنیا بە گۆڵکردن دڵخۆش دەبێت و کاتێک گۆڵ ناکات هەست بە بێزاری دەکات.
ئەو وتیشی کە خەڵک و میدیاکان تەنیا چاویان لە گۆڵە بەڵام گرنگ بۆ ئەو ئەوەیە کە خزمەتی تیمەکەی بکات و هەموویان پێکەوە تەرکیز بکەنە سەر بردنەوەی نازناوەکان وەک ئەوەی لە قەتەر و کۆپا ئەمریکادا کردیان.
سەبارەت بە ئاستی بەرزی لیۆنێل مێسی لاوتارۆ باسی ئەوەی کرد کە ئاستی مێسی لە ئاستی مرۆڤایەتی بەدەرە و هیچ وشەیەک نییە بتوانێت وەسفی ئەو کارانە بکات کە مێسی لە یاریگادا ئەنجامی دەدات.
لە کۆتاییشدا لاوتارۆ وتی سەرەڕای ئەوەی ئیسپانیا و ئۆرۆگوای بەربژێری بەهێز بوون بەڵام ئێستا دەبێت خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەپ ڤێردی ئامادە بکەین و پێویستە ڕێزیان لێ بگرین چونکە ئێمە خاوەن خەونێکی گەورەین و زۆر بەپەرۆشین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لەسەر ئەو سەرکەوتنانە.

