وەزیری ڕۆشنبیریی لوبنان ڕایگەیاند هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی، زیانیان بە چەندین شوێنەواری مێژوویی، گوندی کۆن و شوێنە ئایینییەکان گەیاندووە یان تێکیان داون.
غەسان سەلامە بە ڕۆیتەرزی گوت بەرپرسانی لوبنانی هێشتا نەیانتوانیوە هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ زیانەکان بکەن، چونکە هێزەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکیان بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ناو خاکی لوبناندا لەژێر کۆنترۆڵدایە.
ئەو باسی لە زیان گەیشتن بە بەشێک لە شاری سور، بازاڕی مێژوویی نەبەتییە، قەڵاکان و گوندە سنوورییەکان کرد و گوتی هەندێک گوند “بە تەواوی بە تانک و بوڵدۆزەر ڕووخێنراون”.
سوپای ئیسرائیل لە وەڵامدا گوتی ئامانجی ئەوان گەیاندنی زیانی بەرفراوان بە ژێرخانی سڤیل نییە و هێرشەکان لەسەر بنەمای پێویستیی سەربازی ئەنجام دەدات.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

