سەرۆکی ئۆکراینا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، هێرشکردنە سەر دوو پاڵاوگەی دیکەی ڕووسیای ڕاگەیاند.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی پاڵاوگەی نەوتی اسلاویانسک لە ناوچەی کراسنودار لە دووریی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوە، لەگەڵ پاڵاوگەیەک لە ناوچەی یاروسلاول لە دووریی ٧٠٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانەوە لە قووڵایی خاکی ڕووسیادا کراونەتە ئامانج.
بەرپرسانی ناوخۆیی ڕووسیا کرانە ئامانجی ئەم دوو پاڵاوگەیەیان پشتڕاست کردووەتەوە. بە وردی دیار نییە زیانەکان چەند بوون، بەڵام توانای پاڵاوتنی ڕۆژانەی ئەم دوو کۆمەڵەیە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیلە. ئۆکراینا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دەیان پاڵاوگە و دامەزراوەی نەوتیی ڕووسیای کردووەتە ئامانج و بەشێک لە ڕووسیای لەگەڵ کورتهێنانی سووتەمەنیدا بەرەوڕوو کردووە. زێلێنسکی دەڵێت ئێمە بەردەوام دەبین لەو ئۆپەراسیۆنانەی سەرچاوە داراییەکانی ماشێنی جەنگیی ڕووسیا لاواز دەکەن.

