بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ دووشەممە 29-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی سووک لە هەندێک ناوچەدا. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 30-06-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بە شێوەیەک لە ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلە دەگاتە 44 پلەی سیلیزی. خێرایی با لەسەر ئاستی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک جێگیر دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 41 سبەی 42
سلێمانی ئەمڕۆ 38 سبەی 39
دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 41
هەڵەبجە ئەمڕۆ 40 سبەی 42
گەرمیان ئەمڕۆ 42 سبەی 44
زاخۆ ئەمڕۆ 40 سبەی 41
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 40 سبەی 42
سۆران ئەمڕۆ 39 سبەی 40
پیرمام ئەمڕۆ 37 سبەی 38
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 26 سبەی 27

