zagros news agency

‎ سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووتری باج و هاوسەرەکەیدا سەپێندرا

‎
‎​ دەستەی دەستپاکی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە،29-6-2026 ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای زیندانی، غەرامەی دارایی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتیی باج و هاوسەرەکەیدا سەپاندووە، بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوانی سپیکردنەوەی پارە.
‎
‎​دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،
‎​”دادگاکە سزای 10 ساڵ زیندانی بە شێوازی ئامادەبوو بەسەر (ئوسامە حوسام جەودەت) بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتیی باج، و سزای 5 ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرەکەیدا سەپاندووە، ئەمەش بەپشتبەستن بە سزاکانی ماددەی (26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆر.”
‎
‎​بەپێی بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی، بڕیارەکەی دادگا چەندین ڕێکاری توندی دارایی لەخۆگرتووە
‎ یەکێک لەوانە هەردوو مەحکسزادراوەکە بە هاوبەشی بڕی 22 ملیار دینار سزای دارایی کراون.
‎ هەروەهادەستبەسەرداگرتنی 10 خانوووبەرە لە بەغدا و 12 خانوو لە تورکیا کە بە ناوی هاوسەری تۆمەتبارەکەوە تۆمارکراون.
‎
‎​لەبەیاننامەکەدا هاتووە، دەستبەسەر تەواوی ئەو پارە کاشانە و کرێی خانوووبەرەکان و زێڕ و
‎​هەژمارە بانکییەکان و ئەو پارانەی کە لە “بانکی کوێتی” و “بانکەکانی تورکیا”دا دانراون گیراوە.
‎
‎​لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە دادگا، دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی لەم کەیسەدا کۆکراونەتەوە، بەڵگەکانی بە تەواو دروست زانیوە بۆ سەلماندنی تاوانەکە؛ بۆیە بڕیاری سزادانی بۆ دەرکردوون و هاوکات بڕیاری هێشتنەوەی دەستبەسەراگرتنی بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەیاندا داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەیدی بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ نووسینگەکەی دیاری دەکات

سەڵاح

ئەمریکا پێدانی ڤیزا بۆ ٧٥ وڵات رادەگرێت؛ عێراق و ئێران لەناویاندایه

سەڵاح

عەلی زەیدی له واشنتۆن بەشداریی کۆنفڕانسێکی کەنداو سەبارەت به شەڕی ئێران دەکات

سەڵاح