zagros news agency

کۆمپانیای Clone Robotics کێشە یاساییەکەی لەگەڵ تێسلا چارەسەر دەکات

 

کۆمپانیای Clone Robotics کە لە بواری پەرەپێدانی دەستی ڕۆبۆتیدا کاردەکات سەرکەوتووبوو لە کۆتاییهێنان بەو داوا یاساییە گەورەیەی کە لەلایەن کۆمپانیای تێسلاوە لەسەر دزینی نهێنییە بازرگانییەکان لە دژی تۆمارکرابوو بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ ئەم ڕێککەوتنە یاساییە ڕێگەی بۆ کۆمپانیاکە خۆشکردووە کە بە فەرمی بەدەستهێنانی یازدە ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی نوێ ڕابگەیەنێت بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکەی کە ڕکابەرییەکی سەرەکی پڕۆژەی ڕۆبۆتی ئۆپتیمۆسی تێسلا دەکات
ئەم پاڵپشتییە داراییە نوێیە یارمەتی ستارتئەپی Clone Robotics دەدات بەربەستە یاساییەکان تێپەڕێنێت و سەرنجی تەواو بخاتە سەر بەرهەمهێنان و گەیاندنی دەستی ڕۆبۆتی پێشکەوتوو بۆ کەرتی پیشەسازی و بەکارھێنانی جۆراوجۆر کە پێشتر تێسلا تۆمەتباری کردبوون بە بەکارهێنانی زانیارییە پارێزراوەکانی ئەوان بەڵام بەم ڕێککەوتنە نوێیە کێشەکە کۆتایی هات و کۆمپانیاکە پەرە بە کارەکانی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگه‌ی وزەی خۆره‌وه‌ ده‌كات

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

شەپۆلی گەرما لە ئەڵمانیا؛ زیاتر لە پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح