zagros news agency

مەسروور بارزانى ،کابینەى نۆ و داڕشتنى ستراتیژی پاراستنى ئاو

رێبوار حەمەلاو شوانى
شاراوە نییە ، لە دواى سەرچاوەکانى نەوت و گاز ، ئەوەى لەو هەموو پرسێکى دیکە گرنگتر و پڕ بایەخترە ، بابەتى ئاوە و ئاسایشى نیشتیمانى هەر گەل و نەتەوەیەک بەتایبەت لە ناوچانەى کەخاوەن سەرچاوەى دەوڵەمەندن بە ئاوى خواردنەوە ، کوردستان یەکێک لەو ناوچەکە گرنگ و ستراتیژییانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە کە جگە دەوڵەمەندبوونى سەرچاوەکانى نەوت وگاز لە هەمانکاتیشدا خاوەن سەرچاوەیەکى گرنگى ئاوى خواردنەوەیە لە ناوچەکەدا ، بۆیە شەڕ و ململانێی داهاتوو لە نێوان زڵهێزانى ناوچەکە و جیهان لە سەر ئاو ماددە کانزاییە گرنگە کە سەرچاوى ژیانى مرۆڤایەتى دەبێت
پەیوەست بەو بابەتە ستراتیژیی و دۆسییەى داهاتووى سەرچاوەکانى ئاو و ئاسایشى ئاو لە هەرێمى کوردستان لە هاوکێشەى نێوان کێشە ژینگەى و سیاسییەکانى ناوچەکەدا بەکارهێنانى ئاو و ستراتیژى بەڕەنگاربوونەوەى لە لایەن حکوومەتى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدا مەسروور بارزانى بووەتە ئەولەوییەت لە پاراستنى ئاسایشى ئاو لە پێناو ئێستا وداهاتووى ئەم گەل ونیشتیمانە دا
لەبیرمانە لە رابردوودا ، ئەو وڵاتانەى کە سەرچاوى ئاویان زۆرە ، هەردەم ئەم کانزا گرانبەهایەیان وەک کارتێکى فشار لە پێناو دەستکەوتى سیاسى بەکارهێناوە و سوود و قازانجى زۆریشیان لێ بینیووە ، لەلایەکی دیکەوە بە ڕەچاوگرتنى گۆڕانکارییە نامۆکانى کەش وهەواو و ژینکە و ئینجا وشکەساڵى کە ساڵانێکە بەرۆکى ناوچەکە و عێراق و هەرێمى کوردستانیشى گڕتۆتەوە ، ڕێژەى کەمى باران و بەفربارین کاریگەرییان لەسەر ڕێژەى ئاوى سەر زەوى و ژێر زەوى و سەوزایی هەبووە ، لەگەڵ ئەمانەشدا زیادبوون و گەشەسەندنى دانیشتیوان بووەتە هۆى زیادبوون خواست لە سەر ئاوى خواردنەوە و کشتوکاڵ کە ئەمەش فشارێکى دیکەیە ، پێوستى بە پلان و بەرنامەى ورد هەیە
هەموو ئەو هۆکارانە و خوێندنەوەى وردبینانەى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان بە سەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، ستراتیژییەکى وردى بۆ پارێزگاریکردن لە داهاتووتى ئاو بەڕێگەى پرۆسەیەکى ورد ئەویش بە دروستکردنى بەنداو و پۆند ، لە پێناو بەڕێوەبردنى دۆسیەى ئاو نەک بە شێوەى کاتی بەڵکو هەنگاونانى ستراتیژى بۆ درێژخایەن و داهاتووى گەل و نیشتمان
دروستکردنى دوو پرۆژەى ئاوى ستراتیژى لە هەولێر و بارزان و هەروەها دوو پرۆژەى دیکەش لە چەمچەماڵ و سلێمانى و شوێنەکانى دیکە ئاماژەیەکى روونن بە خوێندنەوەى ستراتیژى و پەرۆشى حکوومەتى کوردستان بۆ چارەسەرى قەیرانى بێ ئاوى و دۆزینەوەى چارەسەرى درێژخایەن
کردنەوەى پرۆژەى ستراتیژى ئاوى باڵندا – بارزان ، بە سەرپەرشتى راستەوخۆى مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، تەنها وەک پرۆژەیەکى سادە نییە لە رووى دابینکردنى ئاو وخزمەتگوزارى و ئاوەرۆ ، بەڵکو ئاماژەیە ، بە ئیرادە و جێبەجێکردنى دروشم بۆ کردار و خزمەتکردنى خەڵکى ناوچەکە
لەگەڵ ئەوەى دروستکردنى ئەو پرۆژە ستراتیژییە ماوەى 13 ساڵى خایاند و بەڵام لە هەمانکاتیشدا ئەو پرۆژەیە دەتوانێت ئاوى خواردنەوە بۆ دەیان گوندى دەڤەرى بارزان فەراهەم بکات ، بەڵام وێراى هەموو ئاستەنگەکان لەڕووى زانستى و کارکردنەوە و ئینجا نەبوونى پارە و سەرهەڵدانى شەڕى تیرۆریستان و پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێى کوردستان ، لە کۆتاییدا ئەم پرۆژەیە جێبەجێکرا ، ئەو هەنگاوە ستراتیژییە لەگەڵ ئەو بڕیارى حکوومەتى کوردستان کە دواى لە گوندنیشنان کردبوو لە پێناو بەهێزکردنى ژێرخانى ئابوورى و کارى جوتیارى و گوندنیشینى بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان ، لە سەر فەرمانى سەرۆک مسعود بارزانى لە ساڵى 2022 و بە پشتیوانى مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، هەنگاو بەهەنگاو چووە بوارى جێبەجێکردن و دواى ئەوەى هەموو ئەو ئاستەنگانەى هۆکاربوون بۆ ڕاگرتنى پرۆژەکە ، بە پلانى ورد و کاریان لەسەر کرا ، ئەوەش وایکرد ، کارەکانى جێبەجێکردنى ئەم پرۆژەیە بە بێ وەستان و بە ئیرادە و تواناییەکى بەهێزەوە ئەم پرۆژەیە بگاتە قۆناغى کۆتایی
تەواوبوونى ئەم پڕۆژە گرنگە وادەکات چارەسەرى کەم ئاوى بۆ گوندەکانى هەر سێ قەزاى ئاکرێ، خەلیفان ، مێرگەسۆر بکات و هاووڵاتیان لە کێشەى بێ ئاوى رزگار یان دەبێت و چیتر پێوستیان بە گواستنەوەى ئاو بە ڕێگەى تانکەرەوە نابێت ، ئەوەش جگە لە تێچووە داراییەکەى بۆ سەر خەڵک و حکوومەت ، لەڕووى تەندروستى و ئاوى پاکى خواردنەوە کاریگەرى باشى لەسەر خەڵک دەبێت و لەهەمانکاتیشدا ، هەموو ئەو بیرانەى لەماوەى رابردوودا لە سنوورەکە بۆ دەرهێنانى ئاو بەکاردەهێنران ، دادەخرێن ئەوەش وەک شارەکانى دیکە کاریگەرى لەسەر پارێزگاریکردن لە سەر ئاوى ژێر زەوى دەبێت و جارێکى دیکە هاوسەنگى دروست دەبێتەوە
کردنەوەى ئەو پرۆژە ستراتیژییەى حکوومەتى کوردستان و پرۆژەکانى دیکە لە شارەکانى کوردستان ، ئاماژەیە بەو راستییەى کە ،وێراى هەموو ئاڵنگاریی و کێشەکانى بەردەم حکوومەتى کوردستان، بەڵام لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان هەر لە هەڵەبجەوە و تا زاخۆ بەردەوامە ، بەتایبەتى چارەسەرى گرفتى کەم ئاوى و کارەبای بۆ گەیاندنى خزمەتگوزارى زیاتر بە هەموو دانیشتیوانى کوردستان بەتایبەتى بۆ ناوچەکە دوورە دەستەکان ، ئاماژەیە بۆ گرنگیدان و پرۆژەى مەسروور بارزانى، وەک سەرکردەیەکى خاکەرایی و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە پێناو باشترکردنى ژیانى هاووڵاتییان و گەشەپێدانى بەردەوامى کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

میحنەتی سەرکردەیەکی نەتەوەیی؛ سەرۆک مسعود بارزانی لەنێوان خەنجەری ناوخۆو هاوکێشە بێبەزەییەکانی دەرەوەدا

سەڵاح

یەک حکوومەتى تەباو بەهێزتر لە رۆژهەڵاتێکى ناڤینى پڕ ئاگردا

سەڵاح

شۆڤێریکردنى مەسروور بارزانى  و شکستى گرەوى نەیارانى کوردستان

سەڵاح