zagros news agency

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان: نابێت بەنزینی بازرگانی لە ٨٥٠ دینار زیاتر بێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکی نوێدا نرخی بەنزینی جۆری “نۆرماڵ”ی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و جەخت لەسەر کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان دەکاتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەت کە واژۆی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی بەوەکالەتی لەسەرە، بڕیارەکان بەم شێوەیەن:
١. نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت، بە (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار دەبێت بۆ هاووڵاتییان. وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە هەوڵدەدەن زۆرترین بڕی بەنزین بخەنە بازاڕەوە.
٢. نرخی فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکاندا نابێت لە (٨٥٠) هەشت سەد و پەنجا دینار زیاتر بێت. وەزارەت هۆشداری دەداتە خاوەن بەنزینخانەکان کە هەر شوێنێک پابەند نەبێت و بە گرانتر بفرۆشێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
ئەم بڕیارە دوای فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ رێگەدان بە هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن پارێزگاکانەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابەزاندنی نرخەکان لە بازاڕدا.
بڕیارەکە لە ڕێککەوتی دەرچوونیەوە (٢٠٢٦/٧/٢٠) کاری پێدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرکەوتنی گەورە لە ئەڵقەی کۆتایی وەرزی سێیەمی “House of the Dragon” ڕوودەدات

ART

لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی لە شاری دھۆک شوقە بەسەر زینلێکەتووان دابەشکرا

دڵشاد

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین