zagros news agency

پەرتووکی “ژنێک وەک دەق، کەزی وەک مانا” چاپ و بڵاوکرایەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بزووتنەوەی ڕووناکبیری و ئەدەبی لە هەرێمی کوردستان، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەرتووکێکی نوێی ئەدەبی لەژێر ناونیشانی “ژنێک وەک دەق، کەزی وەک مانا” چاپ و بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە لە نووسین و ئامادەکردنی نووسەر ڕەوەند ساڵح حەسەنـە. پەرتووکەکە خۆی لە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی قووڵی ئەدەبیدا دەبینێتەوە کە تیشک دەخەنە سەر ڕەهەندە جیاوازەکانی تێکست و خوێندنەوەی ڕەخنەیی.

هەر وەک لە ناوەرۆکی بەرگی پشتەوەی پەرتووکەکەدا هاتووە، ئەم بەرهەمە هەوڵێکە بۆ بەستنەوەی نووسەر بە خوێنەرەوە بێ ئەوەی یەکتر ببینن، بەڵکو لە ڕێگەی شێوازی وشەکانەوە پەیوەندییەکی ئەدەبی دروست دەکەن کە دەرگای نوێ بەڕووی جیهانی گۆشەنیگای جیاوازدا دەکاتەوە.

بەرگی پەرتووکەکە بە شێوازێکی هونەریی سەرنجڕاکێش دیزاین کراوە کە لە رووبەرگی وێنەی کەزییەکی کچانی تێدا کێشراوە کە کورتکراوەیەکە بۆ ناونیشانی پەرتووکەکە، لەگەڵ نووسینی ناونیشانی سەرەکی “ژنێک وەک دەق، کەزی وەک مانا – کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی ئەدەبی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و سبەی لە چەند ناوچەیەک دەگەنە 41 پلەی سیلیزی

سەڵاح

سزاکانی ئەمریکا پاڵ بە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دەنێت پەنا ببەنە بەر دراوی دیجیتاڵی

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت

سەڵاح