zagros news agency

شامی دەنگۆی وازهێنانی خۆی لە گۆرانیگوتن ڕەتکردەوە

هونەرمەندی سووری شامی ڕاستی ئەو دەنگۆیانەی ڕوونکردەوە کە لەبارەی وازهێنانی لە جیهانی گۆرانیگوتن بڵاوبوونەتەوە، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی چالاکییە هونەرییەکانی کردەوە.

شامی لە ڕێگەی تایبەتمەندی “ستۆری” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند، “نەخێر، من وازم نەهێناوە.. ئەمە تەنیا دەنگۆیەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە، من وەک هونەرمەندێک دەمێنمەوە و دەژیم و دەمرم، چونکە ژیانی خۆمم بەخشیوتە بە هونەر”. ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە کۆنسێرتەکەی لە وڵاتی لیبیا هەڵوەشێنرایەوە.

لە پەیامێکی دیکەدا کە ئاڕاستەی جەماوەرەکەی لە لیبیا کرد، شەامی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکە کاریگەری لەسەر پەیوەندی ئەو لەگەڵ ئەواندا نابێت، و ڕایگەیاند، پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە، “ئێوە بە جۆرێک پێشوازیتان لێکردم وەک ئەوەی لە نێوان خێزان و کەسوکاری خۆمدا بم، خۆشەویستی و سوپاسگوزاریم بۆ ئەم گەلە ناگۆڕێت”.

ئەو گۆرانیبێژە گەنجە زۆر بە ورە بەرزەوە باسی لەوە کرد کە بەردەوام ڕووبەڕووی ئالنگاری جۆراوجۆر بووەتەوە لە کاروانی هونەری خۆیدا، دووپاتی کردەوە، ئامادەیە لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە وڵاتانی دیکە چاوی بە جەماوەرەکەی بکەوێت، سەرەڕای هەموو ئەو ڕێگری و بارودۆخانەی کە ئێستا لە ڕێکخستنی کۆنسێرتەکاندا دێنە پێشیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

شارۆخان بە فیلمی “King” دەگەڕێتەوە

ART

فیلمی “Zootopia 2” ژمارەی پێوانەیی لە داهاتدا دەشکێنێت

ART