zagros news agency

د. سالار عوسمان سەردانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی ٧ـی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڤاڵانی بەش، سەردانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی کرد.

سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی ٢٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگاکە بوو.

لە دیدارەکەدا، د. سالار عوسمان وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تەواوی ستافی دەزگاکە، ڕۆڵی دەزگای موکریانی وەک ناوەندێکی پێشەنگ لە خزمەتکردن بە کتێبخانەی کوردی و پەرەپێدانی بزووتنەوەی ڕووناکبیری بەرز نرخاند.

هەروەها، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەو دەزگایە کردەوە لە ئەرکە نیشتمانی و ڕۆشنبیرییەکانیاندا بۆ دەوڵەمەندکردنی هزر و ئەدەبی کوردی، و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە کارەکانی داهاتوویان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رێوڕەسمێكدا فەرهەنگی “هەوری” بڵاو كرایەوە

ART

تايلەر بێری ڕێوشوێنی توندی بۆ ستافی فیلمێک داناوە

ART

هالی بێری و پەیامێک لەبارەی تەمەنی ٦٠ ساڵی

ART