zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: باڵیۆزی ئێران لە لوبنان لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە

اسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە بیرووت، سەرەڕای بڕیاری لوبنان بۆ دەرکردنی، لە شوێنی کارەکەی دەبێتەوە و بە کارەکەی بەردەوام دەبێت.
بەقایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوت: «بالێۆزخانەی ئێمە لە لوبنان چالاکە و باڵیۆزمانیش لە شوێنی خۆی دەمێنێت و بە ئەرکە دیپلۆماسییەکەی بەردەوام دەبێت.»
ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی لوبنان پێشتر باڵیۆزی ئێرانی وەک «کەسێکی بێراو» ناساندبوو و مۆڵەتی دابوو وڵات بەجێبهێڵێت.
بەپێی سەرچاوە لوبنانییەکان، بەهۆی یاسای دیپلۆماسییەوە، هێزە ئەمنییەکان ناتوانن بە زۆر لە نێو باڵیۆزخانەدا دەستبەسەر باڵیۆزەکەدا بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرهاد ئەتروشی وەڵامی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

یاسین

پارێزگاری هەولێر: “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین