zagros news agency

تايلەر بێری ڕێوشوێنی توندی بۆ ستافی فیلمێک داناوە

ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی تايلەر بێری ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە کاتی لێخوڕینی پایسکیلێکدا، تووشی شکان لە ئێسکی چەڵەمەی بووە.

ئەم ڕووداوە پێش دەستپێکردنی وێنەگرتنی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی “Why Did I Get Married Again?” ڕوویدا. بێری لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری پیوپڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە پڕۆژەکە بەبێ دواخستن، لە کاتێکدا ئەرکی دەرهێنان و پاڵەوانێتییەکەشی گرتووەتە ئەستۆ.

ئەم پێکانە وای لێکردووە لە تەواوی ماوەی وێنەگرتنەکەدا ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتەبەر. ئەو بەردەوام ڕستەی “ئاگاداری شانم بن”ی بۆ تیمی کارکردن دووبارە دەکردەوە پێش ئەنجامدانی ئەو دیمەنانەی پێویستیان بە جووڵە یان بەرکەوتن لەگەڵ ئەکتەرەکانی دیکە هەبوو. بێری زیادیکرد.

دووبارەکردنەوەی ئەم ڕستەیە بووە هۆی دروستبوونی دۆخێکی کۆمیدی لە پشت پەردەدا، بە شێوەیەک تیمی کارەکە ناوی کۆمەڵەی گفتوگۆی خۆیان لە کارنامەی واتسئاپ ناونا “ئاگاداری شانم بن”.

ئەو دەرهێنەرە جەختی کردەوە، قورسترین قۆناغی وێنەگرتنەکە لە دیمەنی کۆتاییدا بوو کە سەماکردنێکی بەکۆمەڵی تێدابوو، چونکە ناچار بوو لە نێوان ڕۆڵەکەی لەبەردەم کامێرا و بەڕێوەبردنی وردەکارییەکانی دیمەکە وەک دەرهێنەر هاوسەنگی ڕاگرێت، سەرەڕای بەردەوامی ئازارەکانی شانی.

ڕووداوەکانی فیلمەکە لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیرییەکدا لە ناوچەی دەریاچەی کۆمۆی ئیتالی ڕوودەدەن، کە تێیدا پاڵەوانەکان دوای چەندین ساڵ یەکتر دەبیننەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگاری نوێ لە پێوەندییە هاوسەرییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان کرد

ART

دکتۆر کەمال غەمبار، نووسەر و ڕەخنەگری کورد کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئور مێژووی پیاوسالاریی ڕەها بەتاڵ دەکاتەوە

ART