ژەنیاری ساکسفۆنی ئەمریکی پلاس جونسون، خاوەنی ژەنینی بەناوبانگی موزیکی فیلمی “The Pink Panther”، لە تەمەنی 94 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا لە لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کرد.
جونسون پێش چەند ڕۆژێک لە یادکردنەوەی تەمەنی 95 ساڵیی ماڵئاوایی کرد. جونسون لە ساڵی 1963بە هاوکاری لەگەڵ ئاوازدانەر هنری مانشینی ئەم بەرهەمەی تۆمار کرد و سێ خەڵاتی گرامیی بەدەست هێنا، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
ئەم هونەرمەندە بەردەوام بەشداریی لە تۆمارکردنی بەرهەمەکاندا دەکرد و لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەک فرانک سیناترا و نات کینگ کۆل کاری دەکرد.
کاریگەریی گەورەی لە بواری موزیکی جازدا هەبوو و شوێنپەنجەی دیاری بەجێهێشت. رێوڕەسمی بەڕێکردنی بە بەشداریی کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان بەڕێوە دەچێت و یادەوەریی ئەم هونەرمەندە بەردەوام لە دڵی هۆگرانی موزیکدا دەمێنێتەوە.

