zagros news agency

کشتوکاڵی هەولێر دەنگۆی وەرگرتنی کرێی ئاو لە جووتیاران ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلە بۆ جووتیاران بڵاودەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە وەرگرتنی پارە دەکەن لە بەرامبەر بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی بۆ مەبەستی کشتوکاڵی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند: “سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە کە گوایە کرێی بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی بۆ چالاکیی کشتوکاڵی وەردەگیرێت، سەرجەم جووتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی فەرمییان نییە و بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە.”

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەداتە جووتیاران و دەڵێت: “تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە و کارەکان بە هەمان ڕێکاری پێشوو بەردەوام دەبن.”

ئەم ڕوونکردنەوەیەی کشتوکاڵی هەولێر دوای ئەوە دێت، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە حکومەت بڕە پارەیەک وەک کرێی ئاو لەو جووتیارانە وەردەگرێت کە بیرە ئاوەکان بۆ کێڵگە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەکاردەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا  بۆ ئەمریکا: دەستوەردانتان ناوچەکە دەتەقێنێتەوە

سەڵاح

کارزان شاکری: نێچیرڤان بارزانى چارەسەرى بۆ هەموو قوناغێكى چەق بەستووى سياسى هەیە

دڵشاد

دی فانس رەخنەی توند لە حکومەتەکەی ناتانیاهو دەگرێت

گوران