zagros news agency

لە سلێمانی وۆرکشۆپێک لەبارەی بەرهەمهێنانی فیلم بەڕێوەچوو

لە کارگەی کولتووری سلێمانی، بە بەشداری ژمارەیەک لە فێرخوازان، وۆرکشۆپی “سەد ڕێگا” لەبارەی بەرهەمهێنانی فیلم بەڕێوەچوو.

 

وۆرکشۆپەکە لە 9ـی ئەم مانگە دەستیپێکرد و بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، جەبار محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەما، رۆژی دووشەممە 9ـی ئەم مانگە کۆتایی هات

.

ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن بەشی هونەری سینەمای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە هەماهەنگی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ١٠٠ و بە سەرپەرشتی سەید محەمەد ڕەزا و بە بەشداری ٣٠ فێرخواز بەڕێوەچوو.

 

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، فیلمێکی کورت بەرهەم هێنرا، کە بەرهەمی هاوبەشی هەموو فێرخوازە بەشداربووەکانە و بڕیارە بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ١٠٠ لە ئێران بکات.

 

لەکۆتاییدا، د. موحسین ئەدیب سوپاسنامە و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەید محەمەد ڕەزا کرد، بەرامبەر بە هەوڵ و ماندووبوونی لە بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

سەڵاح

راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە دەزگای موکریانی دەکات

سەڵاح

ئەڵۆنسۆ: دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکەم

یاسین