گۆرانیبێژی جیهانی ریهانا داوایەکی یاسایی لە تورکیا بردووەتەوە، دوای ئەوەی دادگە بڕیاریدا تۆمارکردنی نیشانەی بازرگانی “ریانا” هەڵبوەشێنێتەوە. دادگا ئەوەی ڕوونکردەوە، لێکچوونی زۆر لە نێوان هەردوو ناوەکەدا هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵە لای کڕیاران.
ڕاوێژکارانی یاسایی ئەم هونەرمەندە بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە، ناوبانگی جیهانی ریهانە مافی ئەوەی پێدەدات ڕێگری لە بەکارهێنانی ناوە لێکچووەکان بکات لە چالاکی بازرگانیدا.
لە بەرامبەردا، کۆمپانیا تورکییەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ناوەکە ڕەگ و ڕیشەی عەرەبی هەیە، بەڵام دادگە ئەم پاراستنەی ڕەتکردەوە.
دادگە لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، جیاوازی کەم لە نووسینی ناوەکاندا بەس نییە بۆ ڕێگریکردن لە تێکەڵبوونی بابەتەکان لای هاووڵاتیان.
ئەم حاڵەتە تەنیا بۆ ئەم هونەرمەندە نەبووە، بەڵکو پێشتریش گۆرانیبێژ بیۆنسێ هەمان ڕێکاری یاسایی لە تورکیا گرتبووە بەر بۆ پاراستنی ناوەکەی.

