zagros news agency

تێکساس؛ لە ئەنجامی تێکشکانی هه‌لیكۆپته‌رێك، دوو سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا

 

لە رووداوێکدا لە ویلایەتی تێکساس، هێلیکۆپتەرێکی جەنگی لە جۆری “ئاپاچی” کەوتە خوارەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو سەرباز.

بنکەی سەربازی “فۆرت هود” لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی “سالادۆ” ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی سی ئێن ئێن، هێلیکۆپتەرەکە لە کێڵگەیەکدا کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ ئاگری گرتووە، کە دواتر ئاگرەکە بۆ ناوچەکانی دەوروبەریش بڵاوبووەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری تێکشکانەکە و سروشتی ئەو ئەرکەی هێلیکۆپتەرەکە پێی هەڵساوە روون نەکراوەتەوە و تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە تەنها دوو مانگ لەمەوبەر، تێکشکانێکی دیکەی فڕۆکەی جەنگی لە جۆری B-52 لە کالیفۆرنیا، گیانلەدەستدانی ٨ کەسی لێکەوتبووەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری

یاسین

بۆ یه‌كه‌مجار ئۆکرانیا به‌شداری لە مەشقێکی سه‌ربازی ناتۆدا كرد

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پەسەند دەکات

یاسین