تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر نە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، لە ١٧ تا ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦ بەشداری لە ١٣یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میللی ڤیستۆلا لە شاری پۆڵۆکی پۆڵەندا دەکات.
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئەم فێستیڤاڵە جیهانییەدا کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی CIOFF بەڕێوەدەچێت، تیپەکە بە بەرگی نەتەوەیی، ئاڵای کوردستان، جۆرەکانی هەڵپەڕکێ، گۆرانی و موزیکی فۆلکلۆرییەوە ڕەنگاڵەیی و دەوڵەمەندیی کولتووری کوردی پیشانی بینەران و گرووپە بەشداربووە نێودەوڵەتییەکان دەدات.
سەرەکیترین بەرنامەی هونەریی تیپەکە لە ناوەندیی فێستیڤاڵەکەدا دەبێت، کە لە ٢٢ی ئاب لە تەلار و شانۆیەکی کراوە پێشکەش دەکرێت.
ئەم بەشدارییە نێودەوڵەتییە، جگە لە زیندووکردنەوە و گواستنەوەی فۆلکلۆری ڕەسەن بۆ نەوەکانی داهاتوو، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ دروستکردنی دیالۆگی کولتووری و ناساندنی زیاتری ناسنامەی نەتەوەیی کوردستان لە سەکۆ هونەرییە جیهانییەکاندا.

