zagros news agency

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوه

 

​بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەکەین کە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، لە سنووری ئێرانەوە کرایە سەر نووسینگەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.

​ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەریە.

هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لەچارەسەر و هەوڵیداوە هەمو گرفتەکان لەرێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە.
ئەم دەستدرێژیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە.

پێویستە هەمولایەک رێز لەسەروەری عێراق و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان بگرن. داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.

​وەزارەتی پێشمەرگە
١٧ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

ھەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگە دەدات

دڵشاد

جوانکاری بۆ دارەکانى دوورگە ناوەندیەکان شەقامەکان دەکرێت

سەڵاح

دواى گیانله‌ده‌ستدانى سه‌رنشینێك.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌په‌له‌ ده‌نیشێته‌وه‌

یاسین