zagros news agency

نیویۆرک بەکارهێنانی ژیریی دەستکردی لە قوتابخانە قەدەغەکرد

شارەوانی نیویۆرک بڕیارێکی نوێی دا بە مەبەستی سنووردارکردنی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە قوتابخانە حکومییەکاندا.

ئەم بڕیارە نزیکەی 600 هەزار قوتابی دەگرێتەوە و بە یەکێک لە هەنگاوە دیارەکان دادەنرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بڕیارەکە قوتابیانی ئامادەیی بە تەواوی ناگرێتەوە و دەتوانن لە هەندێک حاڵەتدا بەکاریبهێنن.

هەروەها مامۆستایان بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ ئامادەکردنی وانەکان و ڕێکخستنی خشتەکان.

زەهران مەمدانی، والی نیویۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قوتابخانەکان بەکارهێنانی 40 ئامرازی فێرکاری ڕادەگرن. لەو بڕوایەدام منداڵان پێویستیان بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی مرۆیی هەیە لەگەڵ مامۆستایان بۆ ئەوەی فێرببن. ئامانج لەم بڕیارە بەرەنگاربوونەوەی ئالنگاری نوێیە لە پرۆسەی پەروەردەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

ئال پاچینۆ سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەریی فێستیڤاڵی لێ ستراسبێرگ بکات

ART

یانەی ئەی سی میلان ڕاهێنەرە نوێکەی ئاشکرا کرد

یاسین