zagros news agency

ئەکتەری تورک سەرهات مستەفا کیلیچ کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری تورک سەرهات مستەفا کیلیچ لە تەمەنی 51 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی کاغزخانە لە ئیستەنبوڵ بە مردوویی دۆزرایەوە.

پەیوەندی لەگەڵ کیلیچ بۆ ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پچڕابوو، دواتر هاوڕێیەکی لەسەر قەنەفەی ژووری دانیشتن بە بێجووڵەیی دۆزیتییەوە، دواتر تیمی فریاگوزاری بانگهێشت کران و لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.

جەستەی هونەرمەندەکە برینی کراوەی پێوە نەبووە، بەڵام شینبوونەوە لە دەوروبەری چاو و قۆڵ و قاچەکانیدا بینراوە.

لە گێڕانەوەیەکی دیکەدا باس لەوە کراوە کە تووشی تەنگەنەفەسی بووە پێش گەیشتنی تیمی پزیشکی.

هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانی بەردەوام لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ئەم ڕووداوە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە هەواڵی بەشدارییی لە وەرزی حەوتەمی زنجیرەی “Teşkilat” بڵاوبووەوە، بەڵام بەهۆی کێشەی تەندروستی لە کارەکە کشابووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر فێستیڤاڵی نمایشکردنی کورتەفیلمی قوتابیانی بەڕێوەچوو

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

پیشانگایەكی کاری دەستی لە هەولێر كرایەوە

ART