ئێد شیرەن، گۆرانیبێژی بەریتانی، دوای ئەوەی لە کردنەوەی کۆنسێرتە تاقانەکەی لە شاری فیلادلفیای ئەمریکا ڕووداوەکانی کەرتی غەززەی بە “کارەساتبار و بێ پاساو”وەسف کرد.
هەڵوێستەکەی شیرەن لەسەر شانۆی یاریگای لینکۆڵن فاینانشیاڵ فیڵد لە فیلادلفیا هات، تێیدا ڕایگەیاند هەمیشە پێی خۆشبووە موزیکەکەی هۆکارێک بێت بۆ کۆکردنەوەی خەڵک بەدوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
شیرەن ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکانی ۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳ بۆ سەر ئیسرائیل “مەترسیدار” بوون، بەڵام هاوکات جەختی کردەوە لەوەی ئەوەی ئێستا لە غەززە ڕوودەدات کارەساتبارە.
ئەم لێدوانانە دوای هەفتەییەکی پڕ لە ئاڵۆزی بۆ گەشتە هونەرییەکەی شیرەن دێن. ئاڵۆزییەکان لەوەوە دەستیان پێکرد کە گۆرانیبێژی ڕاپی ئەمریکی ماکلیمۆر لە ڕیزبەندی بەشداربووانی کۆنسێرتەکە دوورخرایەوە، دوای ئەوەی لە کۆنسێرتێکی نیوجێرسیدا ووتەی “فەلەستینی ئازاد”ی گوتبووەوە. شیران ڕوونیکردەوە کە بڕیاری دوورخستنەوەی ماکلیمۆر لەلایەن ڕێکخەرانی گەشتەکەوە دراوە نەک خۆی.
بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە، چەندین هونەرمەندی دیکەپاشەکشەیان لە بەشداریکردن لەگەڵ شیرەن ڕاگەیاند.

