zagros news agency

فیلمی “Resident Evil” دەستپێکێکی بەهێزی لە بۆکس ئۆفیسدا هەیە

فیلمی نوێی سینەمایی “Resident Evil” نمایشی بە دەستپێکێکی بەهێز لە هۆڵەکانی سینەمای ئەمریکای باکوور دەستپێکرد، پێشبینییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، گەورەترین دەستپێک لە مێژووی تەواوی زنجیرەکەدا تۆمار دەکات.

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنان و نووسینی زاک کریگەرە، لە یەکەم ڕۆژی نمایشکردنیدا نزیکەی 26.3 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، لەو بڕەش 8.8 ملیۆن دۆلاری لە نمایشە بەراییەکانی شەوی پێنجشەممەوە دەستکەوتووە.

کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز رایگەیاند، داهاتی سێ ڕۆژی یەکەمی هەفتەی دەستپێکی بەرهەمەکە لە نێوان 53 بۆ 55 ملیۆن دۆلار دەبێت، ئەگەری بەرزبوونەوەشی هەیە بۆ 60 ملیۆن دۆلار.

فیلمەکە بە بڕی 75 ملیۆن دۆلار بەرهەمهێنراوە و لە 3684 هۆڵی سینەمایی نمایشکراوە، لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێشوازییەکی زۆر گەورەی لێکراوە.

زاک کریگەر لەم بەرهەمەدا سەرکەوتنێکی گەورەتری لە فیلمی پێشووی خۆی بە ناوی “Weapons” بەدەستهێنا. ئۆستن ئەبرامز و زاک شێری و کالی ڕێس و پۆڵ وۆڵتەر هاوزەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دراما و ئاڵۆزییەکان لە وەرزی نوێی زنجیرەی “Dark Winds”

ART

لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ ناساندنی شەش کتێب بەڕێوەچوو

ART

پیسبوونی هەوا لە تاران گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار

سەڵاح