zagros news agency

رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک شوێنی وێنەگرتنی بەشی دووەمی “The Devil Wears Prada” روویدا

شاری نیویۆرک بووە گۆڕەپانی دوو رووداوی دژبەیەک؛ لە لایەکەوە وێنەگرتنی بەشی دووەمی فیلمی چاوەڕوانکراوی “The Devil Wears Prada” و لە لایەکی دیکەشەوە رووداوێکی خوێناوی لە باڵەخانەیەکی نزیک.

ئەستێرەکانی فیلمەکە، مێریل ستریپ و ئان هاساوای، لەگەڵ ستانلی توچی، لە شەقامی (1221 Avenue of the Americas) سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانیان بوون، کە تەنیا 15 خولەک بە پێ لە شوێنی رووداوەکەوە دوور بوو.

چەند کاتژمێرێک دوای تەواوبوونی وێنەگرتن، پیاوێک بە ناوی شین تامورا (27 ساڵ) لە باڵەخانەی (345 Park Avenue) بە چەک تەقەی کرد، کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس، لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس. دواتر هێرشبەرەکە لە نهۆمی سی و سێیەمدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دی کاپریۆ و سکۆرسیزی ئامادەکاری بۆ حەوتەمین فیلمیان دەکەن

ART

ئەکتەی دیکە دەچنە نێو زنجیرەی “Harry Potter”

ART

یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ‘پزیشک و نووسین’ لە هەولێر بەڕێوەچوو

ART