zagros news agency

منارەی چۆلی نۆژەن دەکرێتەوە

\بڕیارە بەم نزیکانە منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەنبکرێتەوە یەکێک لە شوێنەوارە دێرین و ناسراوەکانی پایتەختى هەرێمى کوردستان و بە یەکێک لە منارە دەگمەنەکانى ناوچەکە و جیهان دادەنرێت.

منارەی چۆلی کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری (1190 – 1232زایینی) دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای قەڵای هەولێر و یەکێکە لە سیمبولە دیارەکانی شارەکە، دوو دەرگا و دوو پلیکانەی جیاوازی هەیە بۆ سەرکەوتن، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی.بەرزییەکەی نزیکەی 37 مەترە، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەوروبەری چۆڵەوانی بووە، بە “منارەی چۆلی” ناسراوە.

بەپێی راگەێندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئێستا تیمێکی شارەزای وڵاتی چیک لێکۆڵینەوەی وردیان لەبارەی منارەکەوە کردووە و کەموکوڕییەکانیان دەستنیشان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوە، هەمان تیم 17 ساڵ لەمەوبەر کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ منارەکە ئەنجام دابوو.

کاری نۆژەنکردنەوەکەش بریتى دەبێت لە:

– گۆڕینی شوورەی منارەکە.

– پڕکردنەوەی کەلێنەکان و چەندین گۆڕانکاری دیکە.

– دانانی کامێرای چاودێری لە دەوروبەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلینا گۆمێز پەیامێکی ڤیدیۆیی بە گریانەوە بڵاودەکاتەوە

ART

مادلین کڵاین لە فیلمی نوێی جۆنی دێپ بەشدار دەبێت

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

ART