zagros news agency

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Hijack” لە ٢٠٢٦ نمایش دەکرێت

پلاتفۆرمی “ئەپڵ تیڤی پڵەس” بە فەرمی وادەی نمایشکردنی وەرزی دووەمی زنجیرەی بەناوبانگی “Hijack”ی ڕاگەیاند، کە ئەستێرەی جیهانی، ئیدریس ئێلبا، ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. بڕیارە وەرزی نوێی زنجیرەکە لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ دەست بە پەخش بکات. 

لە یەکەم ڕۆژدا دوو ئەڵقەی سەرەتا نمایش دەکرێن، پاشان هەفتانە ئەڵقەیەکی نوێ پەخش دەکرێت تاوەکو ٢٥ی شوباتی هەمان ساڵ. جەی هانت، بەڕێوەبەری داهێنانی ئەپڵ تیڤی پڵەس لە ئەوروپا، وتی: “بینەران لە سەرانسەری جیهاندا بە پەرۆشەوە سەیری نمایشە سەرنجڕاکێشەکەی ئیدریس ئێلبایان دەکرد لە وەرزی یەکەمدا، ئێمەش زۆر دڵخۆشین کە جارێکی تر کاردەکەینەوە بۆ بەرهەمهێنانی وەرزێکی دووەم کە بە هەمان شێوە سەرنجڕاکێش بێت”. 

چیرۆکی زنجیرەی “Hijack” باس لە گەشتێکی پڕ لە هەستبزوێنی فڕۆکەیەکی ڕفێنراو دەکات کە بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر بەرەو لەندەن دەفڕێت، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران لەسەر زەوی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر دەدەن. ئیدریس ئێلبا ڕۆڵی “سام نێڵسن” دەگێڕێت، کە دانوستانکارێکی لێهاتووی بواری بازرگانییە و ناچار دەبێت هەموو تواناکانی بەکاربهێنێت بۆ ڕزگارکردنی گیانی سەرنشینەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستۆفەر نۆلان دژی باجە پێشنیارکراوەکانی ترەمپە لەسەر بەرهەمهێنانی فیلم

ART

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART