zagros news agency

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

بێڵ سکارێسگارد، ئەکتەری سویدی جارێکی دیکە بە ڕۆڵی مەهرەجە ترسناکەکە “پێنیوەیز” دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە زنجیرەی “It: Welcome to Derry” کە بەرهەمی تۆڕی HBOیە.

زنجیرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو و چیرۆکی دروستبوونی ئەم کەسایەتییە ترسناکە دەگێڕێتەوە. تیمێکی تایبەت کاریان لەسەر گۆڕینی شێوەی سکارێسگارد کردووە بۆ مەهرەجەکە، کە پرۆسەیەکی زۆر سەخت بووە.

دانانی ماکیاژ و لابردنی رۆژانە نزیکەی سێ بۆ چوار کاژێری خایاندووە. دەرهێنەری زنجیرەکە ستایشی ئارامیی سکارێسگاردی کردووە لە بەرگەرتنی ئەو ماوە زۆرەی ژووری ماکیاژ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەو کارەکتەرە بەرجەستە بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لەبەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ ئاشکراکردنی ٦ ئەندامی سوپای پاسداران دەرکرد

سەڵاح

نزیكه‌ی 50 وڵاتی جیهان بەیەکەوە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرئیلیان شەرمەزار کرد

سەڵاح