zagros news agency

حەمە سوار “شانۆی دژی شانۆ”ـی خستە بەرباس

 

یەکێتیی نوسەرانی کورد – لقی هەولێر، کۆڕێکی هونەریی بۆ نووسەر حەمە سوار بە ناونیشانی “شانۆی دژی شانۆ” ساز کرد.

 

کۆڕەکە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندان بەڕێوەچوو.

 

لە ئێوارە کۆڕەکەدا نووسەر تیشکی خستە سەر دۆخی شانۆ و شانۆی کوردی بە تایبەتی و کۆسپ و گرفتەکانی رووبەڕووی شانۆ کوردی دەبنەوە، خستە بەر باس. دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و رای خۆیان بەشدارییان كرد.

 

یەکێتیی نوسەرانی کورد – لقی هەولێر، هەفتانە کۆڕ و سمینار ساز دەکات و جگە لە تەوەری ئەدەبی، تەوەری هزری، هونەری و زانستیش لەخۆدەگرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرهێنەرێک نهێنیی سەرکەوتنی مایکل جاکسن ئاشکرا دەکات

ART

لە هەولێر نمایشی تایبەتی فیلمی “هیچ” بەڕێوەچوو

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART