zagros news agency

باسم یاخور لەگەڵ ئەیمەن زێدان بیرەوەرییەکانی خوێندنی شانۆ دەگێڕێتەوە

باسم یاخور، ئەکتەری ناسراوی سووری، زانیاری وردی لەبارەی قۆناغێکی وەرچەرخان لە سەرەتای کاروانی هونەری خۆیدا ئاشکرا کرد، کاتێک یادەوەرییەکانی تاقیکردنەوەی وەرگرتنی لە پەیمانگەی باڵای هونەرە شانۆییەکان گێڕایەوە.

یاخور لە کاتی بەشداریکردنی وەک میوان لە پۆدکاستی «أثر» لەگەڵ هونەرمەند ئەیمەن زێدان لە کەناڵی شەمس، ڕایگەیاند، ئەو سەردەمە هاوشانی هەستی دڵەڕاوکێ و نادیاری بووە، لەگەڵ پاڵپشتییەکی خێزانی گەورە.

باسم یاخور ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو لە ناوەڕاستی کێبڕکێیەکی بەهێزدا تاقیکردنەوەی وەرگرتنی ئەنجامداوە، چونکە ژمارەی پێشکەشکاران زۆر بووە لە بەرامبەر وەرگرتنی ژمارەیەکی سنووردار کە لە 10 خوێندکار تێنەپەڕیوە، ئەمەش وای لێکردووە هەست بکات لەناو جەنگێکدایە بۆ سەلماندنی خود.

هەروەها ڕوونیکردەوە، هەستێکی ڕوونی بۆ سەرکەوتن نەبووە، بەڵام بڕیاریداوە هەموو توانای خۆی بخاتە گەڕ، لەو بڕوایەشدایە ماندووبوون و کار و بەخت پێکەوە یەکیان گرتووە بۆ ئەوەی لەو قۆناغەدا لە بەرژەوەندی ئەو بشکێنەوە.

یاخور ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەشێک لە دەرفەتەکەی بەهۆی ڕاهێنانی بووە لەسەر دەستی دەرهێنەری کۆچکردوو حاتەم عەلی پێش چوونە ناو پەیمانگە، کاتێک ڕاهێنانی پراکتیکی لێ وەرگرتووە کە یارمەتیدەر بووە بۆ گەشەپێدانی ئامرازە هونەرییەکانی. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دەرهێنەری کۆچکردوو لەو سەردەمەدا و دوای پەیوەندی لەگەڵ نائیلە ئەلئەترەش کە ڕاگری ئەو کاتی پەیمانگەکە بوو، سەرنجی داوەتە بەھرەکەی، ئەمەش دەرفەتێکی دیکەی پێبەخشیوە بۆ سەلماندنی تواناکانی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیانن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

سەڵاح

د.موسه‌نا ئه‌مین بۆ زاگرۆس: ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی عێراق چی لێدێت

یاسین

ئاوارەبوونی ٣٠ هەزار کەس لە لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

یاسین