هاوكاریی دارایی مانگی ئەیلوولی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەكرێت و هەر پێشمەرگەیەك 407 هەزار دیناری پێ دەدرێت، بەراورد بە دوو مانگی پێشوو، بڕی پارەكە زیادی كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بۆ مانگی نۆ، كە ڕۆژی 8ی10 دابەش دەكرێت، بڕی پارەكە زیاد كراوە و بۆ هەر پێشمەرگەیەك 407 هەزار دینار دەدرێت.
مانگی هەشت هەر پێشمەرگەیەک بڕی 401 هەزار دیناری پێ درا، لە مانگی حەوت 386 هەزار دیناری بوو.
زۆربەی پێشمەرگەكان هاوكارییەكە لە ڕێی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن.
پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیار دراوە، كە هاوکاریی مانگانە بدرێت و لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە.”