zagros news agency

ڕاوێژکارێکی زەیدی: بوودجەی ٢٠٢٧ پاڵپشتیی چاکسازیی ئابووری دەکات

 

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕایگەیاند کە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بە دیدگایەکی چاکسازییەوە دادەڕێژرێت بۆ پاراستنی سەقامگیریی دارایی. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای دواکەوتنی پەسندکردنی بوودجە، خەرجییەکانی حکومەت بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی بە شێوازی (١/١٢) بەردەوامە.

مەزهەر محەمەد ساڵح گوتی: بەپێی ماددەی (١٣) لە یاسای ئیدارەی دارایی، وەزارەتی دارایی مانگانە ڕێژەی (١/١٢)ی خەرجییەکانی ساڵی ڕابردوو دابین دەکات، ئەمەش بەردەوامیی مووچە، خانەنشینی، تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی و پڕۆژە وەبەرهێنانە بەردەوامەکانی مسۆگەر کردووە.

ساڵح ڕوونی کردەوە کە عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٦دا بەهۆی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە و شڵەژانی بازاڕی وزە، ڕووبەڕووی فشاری زۆر بووەوە لەسەر داهاتی نەوت، ئەمەش وای کرد حکومەت لە بوودجەی ٢٠٢٧دا بەرەو چاکسازیی ڕیشەیی بچێت.

راشیگەیاند: بوودجەی نوێ تیشک دەخاتە سەر کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان، پاراستنی چینە کەمداهاتەکان، و پێدانی ئەولەویەت بەو پڕۆژە وەبەرهێنانانەی کە سودێکی گەشەپێدانی بەرزیان هەیە.

ئاشکراشی کرد: یەکێکی تر لە ئامانجە سەرەکییەکانی بوودجەی داهاتوو، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتە بۆ ئەوەی عێراق کەمتر پشت بە نەوت ببەستێت، لەپاڵ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ستراتیژیی “دیدگای عێراق ٢٠٣٥” بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی جێگیر و بەهێز لە بەرامبەر شۆکە دەرەکییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن لیستی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

یاسین

گەشەی ئابووری لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو پەنجا لەسەد کەمی کردووە

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین