zagros news agency

ترەمپ بۆ ئێران و ئیسرائیل: دەستبەجێ شەڕ ڕاگرن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕابگرن. ئەم داوایەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە هەردوو وڵات، بۆ یەکەمجار لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوو مانگ لەمەوبەر، بۆردومانی یەکتریان کردەوە.

​ترەمپ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ترووس سۆشیاڵ” ڕایگەیاند: “پێویستە ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ هێرشەکان ڕابگرن.

سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکی دیکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و ئێرانی خوازیاری گەیشتنن بە ئاگربەستێکی دەستبەجێ، و ڕایگەیاند کە دانوستانە کۆتاییەکانی تایبەت بە ئاشتی لە ئارادان.

​ترەمپ نووسیویەتی: “هەردوو لایەن، ئیسرائیل و ئێران، چاوەڕوانی ئاگربەستێکی دەستبەجێن! دانوستانە کۆتاییەکانی تایبەت بە ‘ئاشتی’ بەردەوامن، مەگەر بەهۆی نەفامیی سیاسی یان سەرکێشییەوە تێکبچن.

هەروەها گەمارۆکانیش بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیانەوە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی دەگەینە ‘ڕێککەوتنی کۆتایی’. پێویستە کارەکان بە خێرایی بەڕێوەبچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و سەرۆکی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

سەڵاح

کۆمیسیۆن: سزای دارایی و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارانی بێدەنگیی هەڵبژاردن دەسەپێندرێت

یاسین

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین