1. نەعنا هاوكارێكی باشە بۆ هەرسكردن، بۆ ئەوانەی نەخۆشی رۆماتیزمیان هەیە.
2. هاوكارێكی باشە بۆ چارەسەری هەوكردنی لوت.
3. بۆنی ناو دەم نەخۆشی پێست چارەسەر دەكات.
4. نەعنا دادەنرێت بە رێكخەری دڵ و سوری خوێن ئەگەر وەك چای بخورێتەوە.
5. سودێكی زۆری هەیە بۆ لەناو بردنی نەخۆشییەكەنی گەدەو ترشاوی ناو گەدە ئەگەر بە كوڵاوی بخورێتەوە بەبێ چا.
6. نەعنا یەكێكە لەو گیایانەی دەتوانرێت كرمی نێو گەدەو ریخۆڵەكان بكاتە دەرەوە لەگەڵ بەكتریا زیان بەخشەكانداو چارەسەری سكچون دەكات بەتایبەتی بۆ منداڵان.
7. بەكاردەهێنرێت بۆ هەوكردنی پوك و قوڕگ، تائێستاش وەك مەعجونی ددان بەكاردەهێنرێت.
8. یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری سەرئێشەو خراپی هەرسكردن و هەناسە توندی و هەڵامەت و هەوكردنی قوڕگ و كۆكە دەدات و رۆڵی گرنگی هەیە لەنەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
9. بەهۆی مادەی مەنتولەوە مێشك هێوردەكاتەوە و وزەیەكی باش دەداتە جەستەو چارەسەری رۆماتیزم دەكات.
10. زەیتی نەعنا رێگری لەدروستبونی برینی گەدەو ترشەڵۆكی دەكات.
11. خواردنەوەی ئاوی نەعنا دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی مێشك بەرلەخەوتن.
12. زەیتی نەعنا زۆر بەسودە بۆ قژ دەتوانرێت بدرێت لەپێستی سەر لەپێناو خێراكردنی گەشەی قژ.