zagros news agency

باشترین میوە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی ئێسکەکان

بەشێوەیەکی گشتی میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن، هەریەک لە میوەکان بۆ دۆخێکی تەندروستی سوودیان هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ هەڵوژە پارێزگاری لە تەندروستی ئیسکەکان دەکات، بەپێی ئەنجامی توێژینەوە ڕۆژانە خواردنی شەش بۆ 12 دەنک هەڵوژە یارمەتی کەمبوونەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات کە هۆکارن بۆ فشەڵبوونی ئێسکەکان.

هەڵوژە دەوڵەمەندە بە کانزاکان، ڤیتامین و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و گەدە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

lana

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

سەڵاح

سوودە تەندروستیەکانی زیرە

lana