zagros news agency

ئەو حاڵەتە پزیشکیانەی کە لە پشت دڵەکزێانەوە خۆیان دەشارنەوە

دڵەکزێ بریتییە لە ئازار و سوتانەوە لە ژێر کۆڵەکەی سنگ دەرەنجامی گەڕانەوەی ترشەڵوک و شلاوی گەدە بۆ ناو سورێنچک.

دکتۆر ئیرینا تیچایڤا پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە ئاماژە بەوە دەکات کە دڵەکزێ نەخۆشییەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو نیشانەیەکە بە هەستکردن بە سووتانەوە و ئازار لە ژێر کۆڵەکەی سنگەوە کە بە درێژایی سورێنچک بەرەو سەرەوە بڵاودەبێتەوە.

بە وتەی ئەو دڵەکزێ جگە لە ئازارەکەی تامێکی ناخۆش لە دەمدا دروست دەکات، ئەمەش بەزۆری دوای نانخواردن روودەدات و لە کاتی پاڵکەوتندا خراپتر دەبن.

باسیشی لەوە کرد رەنگە دڵەکزێ بەهۆی چەند حاڵەتێکەوە بێت وەک هەستیاری سورێنچک، گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک، زیادبوونی کێش یان لە کاتی دووگیانیدا جگە لەوەش هەندێک خووی خراپیش دەبنە هۆی دڵەکزێ وەک جگەرەکێشان و خواردنەوەی کهولییەکان.

جێگەی باسە بەزۆری چارەسەرکردن بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەنووسرێت کە ترشی گەدە کەمدەکەنەوە هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنە چەور و سووراوکراوەکان، وازهێنان لە جگەر کێشان و خواردنەوە کهولییەکان، دوورکەوتنەوە لە فشارو تەنگژەی دەروونی و پاڵنەرەکانی قەلەقی هەروەها دوورکەوتنەوە لە پاڵ کەوتن راستەوخۆ دوای نان خواردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵەی باو لە کاتی ئاوخواردنەوەدا کە تووشی وشکبوونەوەت دەکەن 

سەڵاح

ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەیدز روو لە زیادبوونە و ئامارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق مەترسیدارن

lana

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 2

hakar herki