zagros news agency

تەمەنی سییەکان و تەڵە شاراوەکان؛ ۱۰ هەڵەی باو کە دوای چەند دەیەیەک دەبنە هۆی پەشیمانیی قووڵ

 

دەیەی چوارەمی ژیان (نێوان ۳۰ تا ٤۰ ساڵی) ئەو قۆناغەیە کە زۆربەی خەڵک هەست بە سەقامگیری و گەورەبوون دەکەن. بەڵام توێژینەوە دەروونییەکان لەسەر ئەو کەسانەی تەمەنی ۵۰ ساڵییان تێپەڕاندووە نیشانی دەدەن، کە پەشیمانییە گەورەکانی تەمەنی پیربوون و دوای ڕابردوو، ئاکامی بڕیارە هەڵە و بچووکەکانی دەیەی ۳۰ی ژیانن کە لەو کاتەدا گرنگییان پێنەدراوە.

وردەکاریی ۱۰ هەڵە باوەکەی تەمەنی ۳۰ ساڵی

۱. قوربانیکردنی تەندروستیی جەستەیی بۆ کار: لە ۳۰ ساڵیدا جەستە توانای بێخەوی و ماندوێتیی هەیە، بەڵام ئەم گوشارانە وەک قەرزێکی قورس وان کە لە ۵۰ ساڵیدا بە شێوەی ئازاری جومگەکان، نەخۆشییەکانی دڵ و دابەزینی توانای جەستەیی دەردەکەونەوە.

۲. دواخستنی پاشەکەوت و وەبەرهێنان: پشتگوێخستنی پاشەکەوتکردنی دارایی لەم تەمەنەدا، گەیشتن بە سەربەخۆیی دارایی لە تەمەنە بەرزەکاندا تا ڕادەیەکی زۆر مەحاڵ دەکات.

۳. کەمئاست سەیرکردنی پەیوەندییە عاتیفی و هاوڕێیەتییەکان: جێهێشتنی هاوڕێیان و خستنەپاشەوەی خێزان لەپێناو سەرقاڵییەکانی کار، لە ۵۰ ساڵیدا دەبێتە هۆی تەنهاییەکی قورس کە بە هیچ سەرکەوتنێکی کاریی قەرەبوو ناکرێتەوە.

۴. مانەوه لەناو کارێکدا کە ڕۆح ماندوو دەکات: مانەوە لە ئیشێکدا بەهۆی ترسی گۆڕانکاری یان ئاسایشی درۆینە، لە داهاتوودا مرۆڤ ڕووبەڕووی هەستی بێسوودی و بەفیڕۆچوونی بەهرەکان دەکاتەوە.

۵. ژیانکردن بۆ ڕازیکردنی ئەوانی تر: دروستکردنی ژیانێکی نمایشی بۆ جلبکردنی سەرنجی کۆمەڵگە، لە تەمەنی ۵۰ ساڵیدا دەبێتە پەشیمانییەکی قووڵ لەسەر ئەوەی «بۆچی خۆم نەبووم؟»

۶. پشتگوێخستنی تەندروستیی دەروونی: کەڵەکەبوونی ئازارە دەروونییەکان و ستریس لە ۳۰ ساڵیدا، لە دەیەکانی دواتردا بە شێوەی داڕمانی سۆزداری و تێکچوونی پەیوەندییە خێزانییەکان سەر هەڵدەداتەوە.

۷. وەستان لە فێربوونی لێهاتوویی نوێ: پشت بەستن تەنها بە زانیارییەکانی ڕابردوو و ڕاگرتنی پرۆسەی فێربوون، وادەکات مرۆڤ لە جیهانێکدا کە بە خێرایی دەگۆڕێت لە ۵۰ ساڵیدا بێسوود و پەراوێزخراو بێت.

۸. فەرامۆشکردنی سەفەر و دروستکردنی یادگاری: دواخستنی گەشت و بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ بۆ داهاتوویەکی نادیار، لە تەمەنی بەرزدا کە توانای جەستەیی کەمدەبێتەوە دەبێتە هۆی خەمۆکی و حەسرەت.

۹. بەفیڕۆدانی کات و خراپ بەڕێوەبردنی: بەخشینی بەشێکی زۆری ڕۆژ بە سەرقاڵیی بێبایەخ یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گەورەترین سەرمایەی نەگەڕاوە (کات) لەناو دەبات.

۱۰. نەبوونی ماناو ئامانج لە ژیاندا: ژیانکردن بێ هەبوونی ئامانجێکی گەورە یان بەهای دیاریکراوی کەسایەتی، لە ۵۰ ساڵیدا مرۆڤ ڕووبەڕووی قەیرانێکی ناسنامەیی زۆر سەخت دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رێی ئەم خواردنەوەیەوە بە ماوەیەکی کەم کێشت دابەزێنە

lana

سوودەکانی گوێزی هندی

lana

خواردنی کیوی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana