zagros news agency

پێنج خورادن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستە

هەندێک لە خواردنەکان پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکەن و بەرگری بەهێزدەکەن، ئەوانیش ئەو خواردنانە کە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزا سەرەکیەکان.

پێنج خورادن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستە:

-میوەکان
میوە وەرزییەکانی وەک هەرمێ، قۆخ، سێو و هەنار دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن بۆئەوەی بەئاسانی ڕووبەڕووی نەخۆشی نەبێتەوە.

-زەنجەبیل
خواردنەوەی کوپێک چای زەنجەبیلی گەرم ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان.

-بەهاراتەکان
بەکارهێنانی بەهاراتە جیاوازەکانی وەک زەردەچەوە، سیر، بیبەر، دارچینی و هێل تایبەتمەندی دژەکەڕوو، میکرۆب و بەکتریایان هەیە و بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.

-چەرەساتەکان
ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، ڤیتامین، کانزا و چەوریە تەندروستەکانیان تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە تەندروستی خانەکان دەکەن و بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.

-خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی ئاو گرنگییەکی زۆری بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرەکان هەیە، هەروەها یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و پاریزگاریکردن لە کردارەکانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

توشبووانی نەخۆشیەکانی گورچیلە پێویستە ئەم خواردنانە لە سیستمی خۆراکیاندا هەبن

lana

شەش باشترین جۆری سەوزە بۆئەوەی لاوازبیت

lana

رۆژووی پچڕپچڕ چەوریی ورگ کەم دەکاتەوە

lana