zagros news agency

ئایا دارچینی کۆنترۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا دەکات؟

پسپۆرێکی بواری خۆراک ئاماژەی بەوە کردووە دارچینی جگە لە تام و بۆنە خۆشەکەی چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە.

دکتۆر ناتالیا پاڤلیوک پسپۆڕی بواری خۆراک باس لەوە دەکات کە رۆژانە خواردنی دارچینی دەبێتە هۆی رێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەو کەسانەی کە مەترسییان لەسەرە.

لە ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوەی زانستیدا دەرکەوتووە کە دارچینی بەسوودە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بەم شێوەیەش رێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات هەروەها دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە سوودبەخشە بۆ جەستە.

بە وتەی ئەو تا زیاتر دارچینی زیاد بکەین بۆ خواردنەکەت کەمتر ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەیت، ئەوەشی رایگەیاند ” دەتواندرێت لەبری شەکر دارچینی و مێخەک بەکاربهێندرێت جگە لەوەی تامێکی خۆش بە خواردنەکە دەبەخشێت بەشدارە لە باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی گلوکۆز کاتێک زیاد دەکرێت بۆ خواردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین

بۆچی لەکاتی سەرما ئازاری جومگەکان زیاد دەبێت

lana

بیبەری سەوز لەم نەخۆشیە دەتپارێزێ

lana