ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خواردنی بادەم لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

بادەم تامێکی خۆشی هەیە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵەکان، رۆڵیکی بەرچاوی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی.

بەپێی ماڵپەڕی ” healthline” بادەم سەرچاوەیەکی باشی چەوری تەندروستە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش (LDL) لە خوێندا، ئەمەش بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ هەروەها بادەم دژە ئۆکسان و ڤیتامین E لەخۆدەگرێت، هەردووکیان یارمەتی پاراستنی خانەکانی جەستە دەدەن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، ئەمەش تەندروستی بۆرییەکانی خوێن بەرز دەکاتەوە.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی بادەم بە بەردەوامی ڕەنگە ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن کەم بکاتەوە، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

بادەم سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای پێویست کە بەشدارن لە دروستکردنی ئێسکی بەهێز و تەندروست، وەکو کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆر، کالیسیۆم بە توخمێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ پشتگیریکردنی چڕی ئێسک و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ئێسک،

بادەم ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی مێشک چونکە یتامین E و ترشە چەورییە گرنگەکان لەخۆدەگرن، وەک ئۆمیگا ٣، کە بەشدارن لە باشترکردنی یادەوەری و پاراستنی خانەکانی مێشک.

بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی، بادەم یارمەتی باشترکردنی هەرس و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات، هەروەها ئاستی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، بەمەش دەبێتە خۆراکێکی گونجاو بۆ تووشبووانی شەکرە.

هەرچەندە بادەم کالۆری تاڕادەیەک بەرزی تێدایە، بەڵام بە هەڵبژاردەیەکی نایاب دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، هەبوونی چەوری و ڕیشاڵی تەندروست لە بادەمدا وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت ئەمەش ئارەزووی خواردنی خواردنی کەمدەکاتەوە.

بادەم سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینE یە کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە، ئەم ڤیتامینە یارمەتی پاراستنی پێست دەدات لە زیانەکانی بەرکەوتنی خۆر و هۆکارە ژینگەییەکان، پێست بە گەنجی و تازەیی دەهێڵێتەوە، یارمەتی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان دەدات، تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی تێدایە کە نەرمی پێست زیاد دەکات و ڕوخسارێکی تەندروست پێدەبەخشێت.

بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی تێدایە وەک زینک و مەگنیسیۆم، بادەم بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و تەندروستی گشتی باشتر دەکات، چونکە مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی زۆرێک لە ئەرکەکانی جەستە لەوانە باشترکردنی تەندروستی دەمار و ماسولکەکان، لە بەرامبەردا زینک پێویستە بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و نەخۆشییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا دەکات

سەڵاح

چارەسەری سەرئێشە بێ بەكارهێنانی دەرمان

lana

چاودێریی تەندروستیی کەلار: دوو تووشبووەکەی کۆلێرا نێردراونەتەوە ماڵەوە

lana