گورچیلە كاری سەرەكی پاڵاوتنی خوێن دەكەن بە بەردەوامی لە ماددەی زیانبەخش، پاشەڕۆی سوتانی خۆراك لە لەش دەردەكەن، گورچیلەكان بە زۆر دەرمان زەرەریان پێدەگات، پێش دەركەوتنی نیشانەكان رێكارەكانی خۆپارێزی بگریتە بەر، چونكە دواتر چارەسەری سەختە.
هۆكارەكانی زۆر بونی سستی گورچیلە:
1. نەخۆشی شەكرە؛ بەهۆی زۆر خواردنی شەكر و شیرینی.
2. نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن بەهۆی هەوكردنی درێژخایەن لە كۆلۆن، زۆر خواردنی خوێ یا شەكر.
3. ژەهراوی بون بە كانزاكانی وەكو ئەلەمنیۆم (قاپی فافۆن) یا زۆر خواردنی دەرمانی وەكو زینك.
4. بەكارهێنانی زەیتی خۆراكی.
5. ژەهراوی بون بە خواردنی قارچكی ژەهراوی.
6. زۆر خواردنی ڕەشكە.
7. وشك بونەوەی لەش بەهۆی كەم ئاوخواردنەوە، سكچون و ڕشانەوە، نەزیفی خوێن.
نیشانەكانی:
1. كۆڵنج و ئازاری لەش.
2. خورانی پێست.
3. كەمبونەوەی هەوكردنی خواردن.
4. هێڵنج و ڕشانەوە.
5. ئاوسانی لاق و پێ، دواتر دەموچاو وە دەست.
6. تەنگەنەفەسی.
7. كەمخەوی.
8. تێكچونی میزكردن؛ میزكردنی زۆر یا كەم میزكردن.
9. دروست بونی كەف لە میز بەهۆی بونی پڕۆتین.
10. سەرئێشە.
11. تینوێتی زۆر.
دەست نیشانكردنی:
پشكنینی خوێن بۆ ڕێژەی ماددەی یوریا وە كریاتنین، پشكنینی میز بۆ بونی ماددەی پڕۆتین، پشكنینەكانی تر.
خۆپاراستن:
1. ئاوخواردنەوە: بەتایبەتی ئاوی پاڵفتەكراو، زۆر ئاو خواردنەوە.
2. خۆپاراستن وە چارەسەری زۆر توند بۆ نەخۆشیەكانی شەكرە، بەرزی پەستانی خوێن و هەوكردنی میز.
3. زۆر خواردنی سەوزە بەتایبەتی مەعدەنوس.
4. كەمكردنەوەی خواردنی شەكر و شیرینی.
5. كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت.
6. نەخواردنی زەیتی خۆراكی گیایی.
7. بەكارنەهێنانی قاپی فافۆن، پلاستیك و دژی لكان، بەكارهێنانی قاپی شوشە یا سیرامیك.
8. خواردنی ڕەشكە زۆر بە كەمی واتە دە دەنك تا يەک کەوچکی چا، یان زەیتەكەی یەك كەوچكی چای بچوك ڕۆژانە.
9. چارەسەری التهابی قوڕگ و لەوزەتەین لە منداڵان زۆر بە باشی.
10. باش نوستن.