zagros news agency

خواردنەوەیەکی گەرم هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە

هەوکردنی جومگەکان زۆر باوە و لە بەشێکی زۆری کەسەکاندا ڕوودەدات، یەکێک لەو هەوکردنانەش هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمە کە زۆر باوە لەناو خەڵکیدا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی چای سەوز ڕێگری لە هەوکردنی جومگەکان دەکات، چای سەوز تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە و سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت.

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن خواردنەوەی چای سەوز و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ڕۆڵێکی زۆری لە کەم کردنەوەی هەوکردن و ئازاری جومگەکاندا هەیە بەتایبەتی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم، چای سەوز مادەی بۆلیفینۆل و ڤیتامینەکانی سی و ئی تێدایە یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج ئاماژە لە گورچیلەكانەوە، نەخۆشانی شەكرە پێویستە وریای بن

lana

ئایا خواردنی برۆکلی بۆ منداڵان تەندروستە

lana

زیادبوونی ڤایتامین بی توشی چیت دەکات؟

lana