zagros news agency

باشترین خواردنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنمایی دەدەن ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، چونکە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن.

مزرەمەنیەکانی وەک لیمۆ و شەربەتی سروشتی لیمۆ کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دابەزینی پەستانی خوێن هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”healthline” ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، ماکریل، تونە و سەردین سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە.

 

چەندین توێژینەوە دەریخستووە فستق ڕۆڵێکی زۆری لە دابەزینی پەستانی خوێندا هەیە، هەروەها گێزەریش بەهەمان شێوە یارمەتی تەندروستی خوێنبەرەکان و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سڵق، پاقلە، نیسک، تەماتە، زەنجەبیل، دارچینی، هێل و ڕیحان لە لیستی ئەو خۆراک و بەهاراتانەدان کە یارمەتی چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆكارەكانی ئازاری پشت لە كاتی هەناسەدان

lana

كه‌ی گورچیله‌ به‌رد دروستده‌كات

lana

چی رودەدات ئەگەر رۆژانە ئاوی دارچینی بخۆیتەوە بۆ ماوەی مانگێك؟

lana