zagros news agency

سود و گرنگی توی وشک بۆ تەندروستی

توى وشک، میوەیەكی وەرزیە وەك هەر میوەی تر، دەتوانین وشكی بكەینەوە، وەک دەرمانێکی گیایی و سروشتی جێگرەوەیە لە جێگەى شەکر بەکاردێت بۆ چایى خواردنەوە، چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ:

1. چارەسەر و بەسودە بۆ كەم خوێنی دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن.

2. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت و هاوسەنگ و ڕێکیدەخاتەوە.

3. بەسودە بۆ بەهێزکردنی پوک وە هەوكردنی پوك ناهێڵێت.

4. كرداری هەرس ئاسان دەكات و ڕیخۆڵە پاك دەكاتەوە، تەمەڵی ڕیخۆڵە ناهێڵێت، بەسودە بۆ قەبزی.

5. مەنی چالاک و زیاد دەکات بەسودە بۆ زیادکردنی ئارەزوی سێكسی لەپیاواندا.

6. ئاستی شەكرە لە خوێن دادەبەزێنێت و ڕێکیدەخاتەوە.

7. لەش و جگەر پاک دەکاتەوە لەماددە زیانبەخشەکان.

8. تینوێتی كەم دەكاتەوە، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوی خواردنیان کەمە لەکاتی نان خواردن.

9. چارەسەر و بەسودە بۆ كۆكە و هەستیاریی قورگ.

10. بۆ گەشەی منداڵ بەسودە.

11. ڕێگری دەكات لە بەرزبونەوەی ترشەلۆکی گەدە.

12. پێست جوان دەکات ڕێگری دەکات لە دروستبونی زیپكە و چەوری و چرچ و لۆچی پێستی ڕوخسار.

13. ددان لە كلۆر بون دەپارێزێت، بەسودە بۆ ئێسکە نەرمە.

14. كێشی لەش دادەبەزێنێت، کرداری میتابۆلیزم چالاک دەکات بەو هۆیەوە چەوری ورگ دەتوێنێتەوە.

15. ئاستی كۆلیسترۆڵ لەخوێن و لەش رێك دەخات.

16. بۆ ئەو خانمانەی دوگیانن بەسودە چونكە پەستانی خوێن هاوسەنگ و ڕێك دەخاتەوە.

17. یارمەتیدەرە بۆ لەناو بردنی بەردی گورچیلە.

18. چارەسەر و بەسودە بۆ هەوكردنی بۆری میز.

19. خواردنی توی وشک ڕۆژانە کۆڵۆن پاک دەکاتەوە، چارەسەری قەبزی دەکات و نایهێڵێت، بەسودە بۆ ڕیخۆڵەکان.

20. بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە، دەتوانن لەبری شەكر توی وشك بەكاربهێنن هیچ زیانێكی نییە، بەڵام مەبەرجێک زیادە ڕۆیی نەکرێت لەخواردنیدا.

تێبینی: دۆشاوی توی وشك باشترین چارەسەرە بۆ (كیسی سەر ڕەحمی خانمان)، بەتایبەت شەوانە پێش خەوتن یەک کەوچکی خواردن دۆشاو بخوات، بەیانیانیش لەسەر سكی برسی یەک کەوچکی خواردن دۆشا بخوات تا یەک مانگ و نیو بەردەوام بێت لەخواردنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی ئازاری گوێ

lana

ئایا دەزانیت چەند جۆر جومگەت هەیە

lana

سود و گرنگی بادام بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana