زۆر کەس بەدەست کەمی ماددەی مەگنیسیۆمەوە دەناڵینن ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکان کە هەندێکیان مەترسیدارن.
لە ماڵپەڕی ” webteb” بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بە دیارترین نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم دەکەن، بەم شێوەیە:
١. لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
٢. گرژبوونی ماسولکەکان.
٣. هەستکردن بە ماندوێتی و لاوازی.
٤. لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک نەخۆشی دەروونی.
٥. کەمخەوی.
٦. پووکانەوەی ئێسک.
٧. بەرزی پەستانی خوێن.
٨. تێکچوونی لێدانی دڵ.

