تەنگەنەفەسی لە زانستی پزیشکیدا واتە ناڕەحەتی لە کاتی هەناسەدان و هەست کردن بە قورسی لەسەر سنگ، تەنگەنەفەسی دەکرێت نیشانەیەکی ئاسان بێت، بەڵام دەشکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار، دکتۆر عماد عەبدولرەحمان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە لەم بابەتەدا دیارترین هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی ئاشکرادەکات کە بریتین لە :
1- نەخۆشی ڕەبۆ.
2- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە.
3- نەخۆشییەکانی دڵ.
4- کەم خوێنی.
5- قەڵەوی.
6- دڵەڕاوکێ و نەخۆشییە دەروونییەکان.
7- هەستیاری بە جگەرە و خۆڵ.

